سەردێر

تەواوی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هیندستان ڕاگیران

خەڵك-
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق، گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە كە تەواوی گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆكانی بۆ وڵاتی هیندستان ڕاگیران، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەكانیش لەمڕۆوە بۆ كاتێكی نادیارە.


بەپێی ئاگادارنامەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران/ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی بووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان بۆ هیندستان و بەپێچەوانەوە، ئەمەش لەپێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق، پابەندبوونی خۆی بە هەموو بڕیارەكانی دەسەڵاتی باڵا دووپاتدەكاتەوە و دەڵێت”لە حاڵەتی دەرچوونی هەر پێشكهاتێكی نوێ‌، هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە و لەڕێی ماڵپەڕەكانی وەزارەتی گواستنەوە و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق”.