سەردێر

زیاتر لە 7150 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 45 كەسیش گیانيانلەدەستدا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 7152 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 7312 كەسیش چاكبوونەتەوە، 45 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 230 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 7152 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووششبوونی ڕۆژانە دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و دیالە و واست بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2288 و لە بەسرە 911 و لە دیالە 853 و لە واست 462 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 455 هەولێر 159، و لە دهۆك 355 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 7312 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و دیالە و سلێمانی و دهۆك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 45 كەس بەهۆی پەتاكە.