سەردێر

هۆكاری كەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئاشكراكرا

خەڵك
لیژنەی تەندروستی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانەكەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بەكۆرۆنا بیناكەی كۆنە و سیستمی كوژاندنەوەی ناوەندی ئاگری نییە، ژمارەیەك ئاگركوژێنەوەش لە نەخۆشخانەكە بوونیان هەبووە، بەڵام پێشوتر كۆنترۆڵ نەكراون كاریان نەكردوە.

لیژنەی تەندروستی پەڕلەمانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە 26-4-2021 لە راگەیەندراوێكیدا هۆكاری ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، كە تایبەت بوو بە نەخۆشانی كۆرۆنا بڵاویكردەوە و تێیدا هاتووە، كە نەخۆشخانەكە كۆنە و سیستمی كوژاندنەوەی ناوەندی ئاگری نییە، ژمارەیەك ئاگركوژێنەوە لە نەخۆشخانەكە بوونیان هەبووە، بەڵام پێشوتر كۆنترۆڵ نەكراون كاریان نەكردووە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ئەنجامی دووەمی لیژنەكە ئەوەیە، هێزەكانی پاراستنی نەخۆشخانەكە ئاسانكارییان كردوە و ئیدارەی نەخۆشخانەكە كۆنترۆڵی ژمارەی هاوەڵانی نەخۆشیان نەكردوە لەگەڵ هەر نەخۆشێك 4 هاوەڵ و ژمارەیەك سەردانیكەر هەبووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كە ئەو كەسانەی كە هاوەڵی نەخۆشەكەن گەرمكەرەوەیان بەكارهێناوە و چێشتیان لەسەر گەرمكەرەوەكە لێناوە كە بوەتە هۆی ئەم ئاگرە گەورەیە.