سەردێر

موقتەدا سەدر لەسەر لابردنی وەزیرەكەی لەلایەن كازمییەوە هاتەدەنگ

خەڵك
ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەسەر ڕوداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب هاتە دەنگ و داوای لە سەرۆك وەزیران كرد، كە ئەگەر وەزیری تەندروستی كەمتەرخەمە لایدات، هۆشداری ئەوەشیدا، كە ئەو جۆرە ڕووداوانە نەكرێنە ناو بانگەشەی هەڵبژاردن.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێكدا جگە لە ڕاگەیاندنی ماتەمینی خۆی بۆ ئەو ڕووداوەكە، داواشی لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، كە ئەگەر وەزیری تەندروستی، كە لەپشكی ڕەوتەكەیەتی كەمتەرخەمی لەو ڕووداوەدا نواندووە لایبدات.

ڕاشیگەیاندووە، “پێویستە ئەو جۆرە ڕووداوانە نەكرێنە ناو بانگەشەی هەڵبژاردن” و مەترسی خۆشی نیشاندا لەوەی ئەم ئاگركەوتنەوەیە سەرەتای هەندێك ڕووداوی تر بێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردن، بۆیە خۆی و شوێنكەوتووانی ناخاتە ئەو یارییە پیسەوە، كە هەموو هەڵبژاردنێك لەسەری ڕاهاتووین.

دەشڵێت: “لە دوای لێكۆڵینەوەكان ئەگەر دەركەوت وەزیری تەندروستی كەمتەرخەمە، ئەوە لەسەر سەرۆك وەزیرانە لەسەر كار لایبدات، چونكە ئەو لەچوارچێوەی گەورەترین لیست وەك سەربەخۆ هەڵیبژاردووە”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان