سەردێر

تەندروستی عیراق؛ نزیكەی 6 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6034 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7335 كەسیش چاكبوونەتەوە و 40 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هەزار و 675 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6034 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 69 سلێمانی 400 و هەولێر 283 حاڵەت و دهۆك 160 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 7335 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 399 و هەولێر 108 و دهۆك 287 و كەركوك 211 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 40 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە دهۆك 6 كەس و سلێمانی 7 كەس و هەولێر 2 كەس حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 15257 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎