سەردێر

ليوا یەحیا ڕەسوڵ: عیراق پێویستی بە هێزی بیانی نییە

خەڵك

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: عیراق هیچ پێویستییەكی بە هێزی شەڕكەری ئەمریكی یاخود بیانی نییە.
ليوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند، ئەو لیژنە هونەرییانەی لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی پێكهێنراون، بەرپرسیارن لەدانانی خشتەی ماوەی كشانەوەی هێزە ئەمنییەكان لە عیراق.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕوونیشی كردەوە: خشتەیەك هەیە بۆ پڕۆسەی كشانەوەی هێزە بیانییەكان، ماوەی كشانەوەكانیش دوای ئەوە دیدارە دەبێت كە لیژنە هونەرییەكە ئەنجامی دەدات و لیژنەكەش بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پێكهێنراوە بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەركان دەبێت بۆ ئیدارەدانی ئەم دۆسەیە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژیدا.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشدا، عیراق هیچ پێویستییەكی بە هێزی شەڕكەری ئەمریكی یاخود بیانی نییە و تەنها پێویستی بەهێزە عیراقییەكانە.