سەردێر

تەندروستی عیراق؛ نزیكەی 8 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 8017 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 6826 كەسیش چاكبوونەتەوە و 46 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 46 هەزار و 516 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 8017 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 66 سلێمانی 364 و هەولێر 199 حاڵەت و دهۆك 389 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 6826 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 259 و هەولێر 119 و دهۆك 389 و كەركوك 212 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 46 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە دهۆك 5 كەس و سلێمانی 5 كەس و هەولێر 2 كەس حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 15174 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎