سەردێر

ڕوسیا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ عیراق نامەیەك دەداتە مستەفا كازمی

خەڵك
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، لەسەردانەكەی دوێنێی جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕوسیا بۆ لای مستەفا كازمی نامەیەكی وڵاتەكەی دایە، كە باس لە هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو وڵات دەكات.

لە نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق وا بڵاویكردۆتەوە، كە دوێنێ یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕوسیا كۆبوونەوەیەدا لەگەڵ مستەفا كازمی گفتوگۆكراوە سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەكە، بەتایبەت سوریا و هەوڵەكانی عێراق بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ئارامی.

هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو وڵات كراوە، كە كە پێشبینی دەكرێت باس لە ڕۆڵی ڕوسیا بكات لە ناوچەكەدا بەتایبەت لە وڵاتێكی دراوسێی وەك سوریا.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان