سەردێر

لە كەركوك قەدەغەكردنی هاتووچۆ كەمدەكرێتەوە

 

خەڵك-

لەسەر ڕێنمایی پارێزگار، دەسەڵاتی خۆجێی لە پارێزگای كەركوك، كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی قەدەغەكردنی هاتووچۆ ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەك كە لەلایەن حكومەتی خۆجێی كەركوك بڵاوكرایەوە”ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك، فەرمانی كردووە لە كاتژمێر دەی ئێوارە لە بری هەشتەوە قەدەغەكردنی هاتووچۆ بسەپێنرێت، تا دەرفەتی باشتر بۆ بازاڕكردن بڕەخسێت لەدوای نوێژ كە تێیدا هاووڵاتیان گوشارەكانیان لەسەر كەمدەبێتەوە، وێڕای فەراهەمكردنی بواری باشتر بۆ دانیشتوان و بە تایبەتیش خاوەن دووكانەكان لە تێكڕای ناوچەكانی كەركوك”.

 

بەیاننامەكە لە زاری جبورییەوە بڵاویكردەوە”پشتیوانی لە پێشنیاری سوككردنی بارگرانییەكانی سەر شانی هاووڵاتین و لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان و تیمە تەندروستییەكان، بە یەك تیم كاردەكەین”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”داخستنی دووكان و بازاڕەكان بەشێوەیەكی تەواوەتی لە كاتژمێر دەی شەوەوە دەبێت”.