سەردێر

تەندروستی عیراق؛ نزیكەی 8 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 7775 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7507 كەسیش چاكبوونەتەوە و 45 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 850 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 7775 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 62 سلێمانی 415 و هەولێر 256 حاڵەت و دهۆك 606 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 7505 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 274 و هەولێر 88 و دهۆك 354 و كەركوك 71 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 45 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە دهۆك 9 كەس و سلێمانی 3 كەس و هەولێر 2 كەس حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 15026 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە