سەردێر

مالیكی: ئامادەم پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەربگرمەوە

خەڵك

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت:” ئامادەم پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەربگرمەوە”.


نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە، باسی لە دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد و ڕایگەیاند: ئەگەر خەڵك بڕیاربدات، بەدڵنیاییەوە ئامادەیە ئەو ئەركە لەئەستۆ بگرێتەوە، لەپێناو خزمەتكردنی گەلی عیراق.

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتیشی، یەكەم كاری لەدوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران، سەپاندنی ئاسایش و ئەمنیەت و گێڕانەوەی شكۆ بۆ عیراق و عیراقییەكان دەبێت.

هەروەها لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا، نوری مالیكی ڕەخنەی لە سیستمی فرە بازنەیی هەڵبژاردنەكان گرت و وتی: سەرنجی زۆری لەسەر یاسای فرە بازنەیی هەڵبژاردنەكان هەیە، بەڵام ئێستا یاساكە بەسەریاندا سەپێنراوە و ناچارن مامەڵەی لەگەڵ بكەن.