سەردێر

تەندروستی عیراق؛ زیاتر لە 6 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6188 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 6814 كەسیش چاكبوونەتەوە و 33 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 561 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6188 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 185 سلێمانی 559 و هەولێر 284 حاڵەت و دهۆك 231 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 6814 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 173 و هەولێر 104 و دهۆك 259 و كەركوك 123 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 33 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 4 كەس و هەولێر 3 كەس حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14981 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە