سەردێر

مالیكی بۆ سەدر: نامەوێت دوژمنایەتیم لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی هەبێت

خەڵك

نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: مالیكی دەستی برایەتی بۆ هەر كەسێك درێژ دەكات، كە بیەوێت لەگەڵیدا بە تەبایی خزمەت بە گەلی عیراق بكەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی دووپاتیكردەوە: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نایەوێت دوژمنایەتی لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی هەبێت و ناشیەوێت ناكۆكی لەگەڵ موقتەدا سەدر بەردەوام بێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیكی ئەوەی ئاشكراكردووە: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هیچ ڕێگری نییە لەوەی بە یەكگرتوویی لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون بەسەرۆكایەتی موقتەدا بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بكەن.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ناكۆییەكی زۆر توند لە نێوان مالیكی و موقتەدا هەیە و لە ماوەی ڕابردووشدا نوری ماليكی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی عیراق، موقتەدا سەدری تاوانبار كرد بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژ بە سوننەكانی عیراق لە ساڵانی 2005 و ساڵانی دواتریش.