سەردێر

نەینەوا.. ژمارەیەك تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە

خەڵك

لە پارێزگای نەینەوا ژمارەیەك تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت: تەرمەكان تەنها ئێسك و پروسكیان ماونەتەوە و لەكاتی ئازادكردنی موسڵدا لەلایەن داعشەوە كوژراون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 14/4/2021 تیمەكانی فریاگوزاری بەگری شارستانی ئەو پارێزگایە بەهاوكاری تیمێكی گەڕان و ڕزگاركردنی فریاكەوتنی سەر بە بەرگری نەینەوا 6 تەرمی نەناسراویان دۆزیوەتەوە كە كە تەنها ئێسكەكانیان ماونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەو تەرمانە بۆ سەردەمی ئازادكردنی شاری موسڵ دەگەڕێنەوە و لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەناوچەی شەهوانی موسڵ كۆن كوژران.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری موسڵ كراون تا ڕێوشوێنەكان بۆ ناسینەوەیان بگیرێتەبەر.