سەردێر

زیاتر لە 7900 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 40 كەسیش گیانيانلەدەستدا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 7972 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5196 كەسیش چاكبوونەتەوە، 40 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44 هەزار و 282 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 7972 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووششبوونی ڕۆژانە دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست و دهۆك بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2550 و لە بەسرە 1050 و لە واست 571 و لە دهۆك 541 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 421 هەولێر 197، و لە دهۆك 541 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5191 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە میسان و دیالە و دهۆك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 40 كەس بەهۆی پەتاكە.