سەردێر

فەتوایەك لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە دەركرا

خەلًَك-
ئایەتوڵڵا محەمەد تەقی مودەڕیسی، مەرجی ئاینی لە كەربەلا، فەتوایەك دەردەكات و وەرگرننی ڤاكسینی كۆرۆنا بە ئەرك دادەنێت بۆ ڕەواندنەوەی “زیانە گەورەكە”.


لە پرسیارێكدا كە بۆ مەرجەعی ئاینی مودەڕیسی نێردرابوو هاتبوو:”تكایە ڕونكردنەوە و ڕاوبۆچوونی شەرعی ئێوە چییە لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئایا پێویستە ڤاكسینەكە وەربگرین، یان هەر كەسەو ئازادە لەوەدا؟”.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا مودەڕیسی دەڵێت:”گەر وەرنەگرتنی ڤاكسینەكە ئەگەری زیانێكی گەورەی وەك مردنی لێدەكرێت بۆ خودی كەسەكە یان كەسانی تر، ڤاكسینەكەش جێگەی باوەڕی شارەزایان بوو، ئەوا بۆ ڕەواندنەوەی زیانە گەورەكە پێویستە ڤاكسینەكە لەخۆبدرێت”.