سەردێر

زیاتر لە 8 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 8179 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5791 كەسیش چاكبوونەتەوە، 39 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 47 هەزار و 366 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8179 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت لەو دەمەی پەتاكە لە بڵاوبۆتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی و واست و هەولێر بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2749 و لە بەسرە 1038 و لە سلێمانی 577 لە واست 562 و لە هەولێر 477 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 572 هەولێر 477، و لە دهۆك 179 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5791 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە واست و دیالە و دیوانیە بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 39 كەس بەهۆی پەتاكە.