سەردێر

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە پارێزگاری بەسرە كرد

خەڵك
سەرۆككۆماری عیراق پێشوازیكرد لە پارێزگاری بەسرە و بەگرنگییەوە پشتیوانی لە میوانداری بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداوی لەو شارە كرد و ڕایدەگەیەنێت ، كە میوانداریەكە گوزاشت دەكات لەگیانی برایەتی و دۆستایەتی هاوبەش.

د. بەرهەم ساڵح ، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٢ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە كرد، لەو دیدارەدا دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئەو كێشانەی رووبەڕووی شارەكە دەبێتەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا و جەختیشكرایەوە، لە پێویستی گەشەپێدانی شارەكە لە رێگەی دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بۆ دانیشتوانەكەی و رەخساندنی دەرەفەتی كار بۆ گەنجان.

سەرۆككۆمار لە رێگەی پارێزگارەوە سڵاوی تایبەتی خۆی بۆ دانیشتوان و كەسایەتییەكانی بەسرە نارد، ئاماژەیكرد بەوەی شارەكە بۆ چەندین ساڵ و دەیەی رابردوو ناڵاندوویەتی بە دەست سیاسەتی سەركوتكاری و پەراوێزخستن و كەموكوڕی، بۆیە دانیشتوانەكەی شایستەی زۆر زیاترن، هاوكات جەختیشیكردەوە لە پێویستی خستنەگەڕی هەموو هەوڵەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزەرانی لە شاری بەسرا.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح جەختیكردەوە لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ میوانداریكردنی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداو لە شاری بەسرا، كە گوزاشت دەكات لەگیانی برایەتی و دۆستایەتی هاوبەش، ھەروەھا گرنگی خۆشی ھەیە لە ھێنانەدی خواستی وەرزشەوانانی عێراق.