سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە24 كاتژمێردا زیاتر لە 7 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 7953 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5679 كەسیش چاكبوونەتەوە و 44 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 848 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 7953 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 218 سلێمانی 409 و هەولێر 194 حاڵەت و دهۆك 555 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 5679 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 118 و هەولێر 88 و دهۆك 254 و كەركوك 68 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 44 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 5 كەس و هەولێر 4 كەس و دهۆك 4 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14757 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە