سەردێر

سەرۆككۆمارلەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆبوەوە

خەڵك
سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردو لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و دواپێشهات و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان كرد.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٤/١٠ لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان گفتوگۆكرا، بە تایبەت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە،  دووپاتكرایەوەكە پێویستە زەمینەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بڕەخسێت كە گوزارشتی راستەقینەی ئیرادەی دەنگدەران بێت لەپێناو تێپەڕاندنی قەیران و ناكۆكییەكانی ئێستا و زامنكردنی سەقامگیری و ئارامی لە داهاتوودا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەگرنگییەوە باس لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و چەسپاندنی پشكی هەرێم كرا، تەئكیدیشكرایەوە كە پێویستە بودجە لەپێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانی بژێوی ژیان و مووچە جێبەجێ بكرێت، هاوكات ئاماژە بەوەدرا كە پێویستە ئەمە سەرەتای گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە بێت بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكانی نێوان و حكومەتی فیدراڵ و هەرێم بەگوێرەی دەستوور.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەگشتی كرا، لەم رووەوە تەئكید لە یەكخستنی هێز و تواناكان و نزیكردنەوەی بیروبۆچوونی هێز و لایەنە ناكۆكەكان كرایەوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی هەڕەشە و مەترسییەكان.

‎May be an image of ‎‏‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏، ‏‏‎‎people sitting‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎

‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏‎‎standing‎‎‏‎‎

‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎

No description available.