سەردێر

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لەبەغدا ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی

خەڵك
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە باشووری بەغدا كەسێك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10-4-2021، لە باشووری بەغدای پایتەختی عێراق بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە.

باس لەوەشدەكەن، كە بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە، كەسێك گیانی لەدەستداوە كە هاووڵاتی سڤیلە و ژمارەیەك هاووڵاتیش برینداربوون، كە ڕەنگە ئەو بۆمبە چێندراوە پێشتر بۆ بە ئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان دانرا بێت.