سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە 24 كاتژمێردا زیاتر لە 6 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6779 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4891 كەسیش چاكبوونەتەوە و 37 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 40 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6779 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 213 سلێمانی 70 و هەولێر 146 حاڵەت و دهۆك 396 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4891 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 92 و هەولێر 94 و دهۆك 198 و كەركوك 98 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 37 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 1 كەس و هەولێر 4 كەس و دهۆك 6 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14678 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎