سەردێر

كاندیدكردنەوەی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران تاووتوێ دەكرێت

خەڵك

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كاندیدكردنەوەی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق تاووتوێ دەكات.

كاتع ڕوكابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئەگەر ھەیە لە ھەڵبژاردنەكانی مانگی ١٠ی ئەمساڵدا، نوری مالیكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید بكاتەوە و لە نێوماڵی شیعەش ھیچ ناكۆكییەك لەسەر ئەو بابەتە نییە.

وتیشی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەو بابەتە تاووتوێ دەكات.

لە پەیامێكیشدا بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی بەعس، نوری مالیكی ھۆشداریداوە لە سەرھەڵدانەوەی حزبی بەعس و داڕشتنی پلان بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ناو كایەی سیاسی و جومگەكانی دەوڵەت، بە پشتیوانی لایەنی ناوخۆی و ھەرێمی.

نوری مالیكی ڕاشیگەیاندووە، كۆتایی بەو خەونەی حزبی بەعس دەھێنن و ڕێگەنادەن جارێكی تر لەژێر ناوی ھەڵبژاردن سەرھەڵبدەنەوە.