سەردێر

هەوڵی تیرۆركردنی نوێنەری موقتەدا سەدر درا

خەڵك-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا هەوڵی تیرۆركردنی نوێنەری موقتەدا سەدر درا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری (العربیە) كە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا هەوڵی تیرۆركردنی حازم ئەعرەجی، نوێنەری موقتەدا سەدر دراوە.

بە وتەی سەرچاوەكان، “هەوڵی تیرۆركردنەكە سەركەوتوو نەبووە”.

لە 9ی شوبات-ی ساڵی ڕابردوو موقتەدا سەدڕن ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڕیاریدا بە دیاریكردنی حازمی ئەعرەجی وەك نوێنەری خۆی لە ئیدارەی پارێزگای بەسڕە.