سەردێر

ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی دێتە عیراق

خەڵك-
ئەمیندارری گشتی كۆمكاری عەرەبی بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە عیراق و لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكە كۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عیراق، بڕیارە سبەینێ‌ شەممە، ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری ولاتانی عەرەبی سەردانی عیراق بكات و چاوی بكەوێت بە سەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و بەرپرسانی بالای حزبە سیاسییە عیراقییەكان.

هەر بەپێی هەواڵەكە، ئەبو غەیت لەو سەردانەیدا گفتوگۆ دەكات سەبارەت بە دۆخی عیراق و ناوچەكە و پتەوكردنی ڕۆڵی عیراق لە ناو كۆمكاری عەرەبی.
ئەو سەردانەی ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی دوای ئەوە دێت، كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی هەردوو وڵاتی سعودیە و ئیمارات-ی كرد.