سەردێر

ڤاكسینی فایزەر دەگاتە عیراق و هەرێم

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، تەواوبوونی ڕێكارە لۆجستییەكان ڕادەگەیەنێت بۆ وەرگرتن و دابەشكردنی ڤاكسینی فایزەر.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كردووە بۆ گفتووگۆ لەسەر ڕێكارە لۆجستییەكان و ئامادەكارییەكانی وەزارەت بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی فایزەر و دابەشكردنی لەڕێی گەنجینەكانی دابەشكردن بەسەر بەغدا و پارێزگەكان و هەرێمی كوردستان”.

هەروەها داوا لە هاووڵاتیان كراوە”پەلە بكەن و سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە، تا پاراستنی خۆیان لە پەتای كۆرۆنا زامن بكەن”.