سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە 24كاتژمێردا زیاتر لە 7 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 7817 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4883 كەسیش چاكبوونەتەوە و 34 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 49 هەزار و 388 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 7817 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 215 سلێمانی 404 و هەولێر 263 حاڵەت و دهۆك 425 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4883 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 102 و هەولێر 92 و دهۆك 289 و كەركوك 75 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 34 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 2 كەس و هەولێر 2 كەس و دهۆك 1 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14606 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎