سەردێر

عیراق.. لە هەموو 100 هەزارێك 100 كەس تووشی شێرپەنجە بوون

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری توشبووانی بە نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوكردەوە.

ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، وەزارەت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو توانیویەتی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دابینبكات.

جەختیشی كردەوە، ئەمساڵ دۆخی دابینكردنی دەرمان و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زۆر باشتر دەبێت.

ڕیاز عەبدولئەمیر ڕاشیگەیاند، عیراق لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانە نییە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە تێیاندا بەرزە بەوپێیەی ڕێژەی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەر 100 هەزار كەس 90 بۆ 100 حاڵەتە كە بەراورد بە بەشی زۆری وڵاتانی ئەوروپا زۆر كەمە كە ڕێژەكە لەو وڵاتانە 200 بۆ 400 نەخۆشە بۆ هەر 100 هەزار كەسێك.