سەردێر

بەتەمەنترین ژن لە عیراق ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت

خەڵك-
بەتەمەنترین ژن لە عیراق، لە بەری كەرخی شاری بەغدا، ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت.

بەپێی بەیاننامەك كە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستی كەرخەوە بڵاوكرایەوە” ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی نیسانی 2021، جاسب حەجامی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گشتی تەندروستی كەرخ، سەردانی ماڵی ئوم خالیدی كردووە كە تەمەنی لە 95 ساڵ زیاترە و ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنای بەسەركەوتوویی و بەبێ‌ هیچ كێشە و گیروگرفتێك وەرگرتووە”.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند”ڤاكسینەكانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دڵنیایی دەبەخشن، هاووڵاتیانیشی هاندا لەخۆیانی بدەن”.