سەردێر

عیراق و هەرێمی كوردستان، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا 8300 حاڵەتی تێپەڕاند

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 8331 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5020 كەسیش چاكبوونەتەوە، 37 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 49 هەزار و 588 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8331 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی پێوانەیی تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت لەو دەمەی پەتاكە لە بڵاوبۆتەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست و دهۆك بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 3205 و لە بەسرە 887 و لە واست 534 و لە دهۆك 503 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 444 هەولێر 270، و دهۆك 503 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5020 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە واست و نەجەف و میسان و دهۆك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 37 كەس بەهۆی پەتاكە.