سەردێر

فەرماندەی فەیلەقی قودسى ئێرانی گەیشتە بەغدا

خەڵك-
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار، گەیشتنی ئیسماعیل قائانی فەرماندی فەیلەقی قودسى ئێرانی بۆ بەغدا لە سەردانێكی ناڕاگەیەندراودا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، هەندێك لە میدیاكانی عیراق، لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە”سەردانەكەی قائانی بۆ عیراق، بۆ كۆبوونەوەیە لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەكانی میلیشیا چەكدارەكان و كەسێتییە سیاسییەكان”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زیاتر بخاتەڕوو.

لە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس لە هێرشی فڕۆكە بێ‌ فرۆكەوانەكانی ئەمریكا لە سەرەتای ساڵی 2020 كە تێیدا ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەكی تر لە فەرماندەكانی حەشد كوژران، ئیسماعیل قائانی، لەلایەن سەركردایەتی وڵاتەكەیەوە لە  پۆستى فەرماندەی فەیلەقی قودس دیاریی كرا.