سەردێر

تەندروستی عیراق؛ نزیكەی 6 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماكراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6423 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5664 كەسیش چاكبوونەتەوە و 39 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 422 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6423 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 123 سلێمانی 277 و هەولێر 249 حاڵەت و دهۆك 519 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 5664 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 96 و هەولێر 81 و دهۆك 230 و كەركوك 41 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 39 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 5 كەس و هەولێر 3 كەس و دهۆك 8 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14502 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە