سەردێر

دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لە عیراق دەستی پێكرد

خەڵك-
وەزارەتی دارایی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوای تەواوكردنی ڕێكارە كارگێری و داراییەكان دەست بە دابەشكردنی مووچە مانگی نیسان-ی خانەنشینان كراوە.

وەزارەتی دارایی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچە لە وەزارەتەكان كۆتایی هات و هەموو ڕێكارە كارگێریی و هونەرییەكان بۆ پێدانی مووچە تەواو بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئێستادا دەستیان كردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی خانەنشیان و لەدوای مووچەی ئەوانیش دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.

مانگانە حكومەتی عیراق بە خانەنشینان دەست بە پێدانی مووچە دەكات و تا ئێستا هیچ دواكەوتن و لێبڕینێك لە مووچە نەكراوە.