سەردێر

ئەمڕۆ كازمی دەگاتە ئیمارات

بەرەی دژە ئێرانی لە عێراق لە هەفتەیەكدا 3 هەنگاوی دژی تاران نا

خەڵك-

ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك دەگاتە ئیمارات، ئەمەش دوای سەردانەكەی هەفتەی رابردووی بۆ عەرەبستانی سعودی.

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران كازمی بەسەردانێكی فەڕمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی وەزاری دەچێتە ئیمارات.

ئەم سەردانە دوای دوو رۆژ گەڕانەوەیی ناوبراو دێت لەسەردانەكەی عەرەبستان كە لەوێ چاوی كەوت بە جێنشێن محەمەد بن سەلمان، باس لە هاوكاری نێوان دوو دەوڵەت و رەوشی ناوچە كرا.

كازمی سەرۆك وەزیران هەوڵ دەدات عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ نێوەندی عێراقی و جیهانی، چیدیكە عێراق لە ژێر هەژموونی سیاسەتەكانی ئێراندا گیرنەخوات.

لە هەفتەی رابردوودا پرۆژەی یاسای بودجە لەبەرژەوەندی كازمی و هاوپەیمانەكانی پەسەندكرا، ئەمەش هەنگاوێكی دیكە بوو لە دژی بەرەی لایەنگرانی ئێران لە عێراق.

لە دوو ساڵی رابردوودا شەپۆلی ناڕەزایەتی دژی هەژموونی ئێران لە عێراق زیادیكرد، بۆیە كازمی هەوڵی دەرهێنانی عێراق لە ئامێزی ئێران دەدات.

لە ماوەی نزیكەی هەفتەیەكدا ئەمە سێهەمین هەنگاوی بەرەی دژی ئێرانە لە عێراق ئەوانیش پەسەندكردنی بودجە، سەردانەكەی كازمی بۆ سعودیە و ئیمارات.