سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە24 كاتژمێردا 40 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 5379 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5017 كەسیش چاكبوونەتەوە و 40 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36 هەزار و 226 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5379 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 122 سلێمانی 5 و هەولێر 66 حاڵەت و دهۆك 373 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 5017 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 75 و هەولێر 88 و دهۆك 184 و كەركوك 25 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 40 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 3 كەس و هەولێر 6 كەس و دهۆك 5 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14430 كەس.

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏Republic Environment Ministry Directorate Health Public رمانکه ندروستی کشتی هزالسالمرابة جمهورية وزارة الصحة/ البينة دائرة الموقف الوبائي والتلقيحي اليومي لجائحةكورونا المستجد العراق 3 نیسان 36226 المختبرية ليوم نیسان بغداد 18453 13424 5863 البصر دهوك بغداد بابل 1013 925 804 البصرة بغداد واسط 877 819 525 419 373 5290 4391 3702 3514 3250 2978 البصرة النجف السليمانية کریلاء صلاح الدین کریلاء دهوك 260 212 241 نینوی الانبار واسط الديوانية کریلاء النجف كركوك كركوك الدبوانية الديوانية السليمانية نینوی كركوك المثني المجموع 40 المجموع نبنوی السليمانية المجموع 773232 (89.1%) 868200 80538 481 14430 المجموع الإصابات الحالات العلاج الحالات العناية المركزة حالات الوفيات‏'‎‎