سەردێر

دادوەرێكی دادگایی كردنی سەدام حسێن گیانی لەدەستدا

خەڵك-
دادوەرێكی پرۆسەی دادگایی كردنی سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، گیانی لەدەستدا.

بەپێی میدیاكانی عیراق، ئەمڕۆ هەینی، دادوەر محەمەد عرێبی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستادا.

هەر لەو بارەیەوە سارچاوەیەكی پزیشكی بە میدیاكانی ڕاگەیاند، كاریگەریی نەخۆشی كۆرۆنا بووە مایەی گیانلەدەستدانی عرێبی.

محەمەد عرێبی یەكێك بوو لە دادوەرەكانی دادگایی كردنی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی لەناوچوو.