سەردێر

حكومەتی عیراق؛ 8 ملیۆن دۆلاری دیكەی بۆ كڕینی ڤاكسین تەرخانكرد

خەڵك
حكومەتی عیراق ڕەزامەندی بۆ خەرجكردنی زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلار دەربڕی بە مەبەستی كڕینی ڤاكسینی كۆمپانیانی فایزەری ئەمریكی بۆ مانگەكانی داهاتوو.

حكومەتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لەبەرژەوەندی وەزارەتی تەندروستی دەبێت لەگەنجینەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ پرۆژە پەككەوتوەكانی عیراق.

ئەمە لەكاتێكدایە ، زیاتر لە 856 هەزارو 939 توشبووی كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراون وهەر بەو هۆیەوە زیاتر لە 14 هەرزا و 360 توشبوی گیانیان لە دەستداوە.