سەردێر

عیراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك

بە پشتبەستن بە داتاكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق – سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی ئازاری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021 بڵاویكردەوە:”كۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاری ڕابردوودا 91 ملیۆن و 311 هەزار و 929 بەرمیل بووە و داهاتەكەشی پێنج ملیار و 782 ملیۆن و 711 هەزار دۆلار بووە”.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە:”كۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاری ڕابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق 88 ملیۆن و 240 هەزار و 184 بەرمیل بووە؛ لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك و لەڕێگەی بەندەری جەیهانیشەوە سێ ملیۆن و 71 هەزار و 745 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە”.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، “یەك بەرمیل نەوت بە 63.329 دۆلار فرۆشراوە، تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتیش لە مانگی ئازاری ڕابردوودا دوو ملیۆن و 945 هەزار بەرمیل بووە”.