خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6015 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4536 كەسیش چاكبوونەتەوە و 37 حاڵەتی مردنیش هەبووە .
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 89 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6015 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 58 سلێمانی 16 و هەولێر 79 حاڵەت و دهۆك 322 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4368 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 262 و هەولێر 171 و دهۆك 332 و كەركوك 110 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 37 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 4 كەس و هەولێر 4 كەس و دهۆك 2 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14360 كەس.