سەردێر

حەلبوسی داوا لە نوێنەران دەكات سبەینێ‌ ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەن بن

خەڵك

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:” داوا لە خوشك و برایانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین سبەینێ چوارشەمە كاتژمێر 1 ی پاش نیوەڕۆ ئامادەبن بۆ دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە”.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو:”ئاگاداریشیان دەكەین كە ناوی ئامادەبووان و ئەوانەشی ئامادەنەبوون بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە”.

حەلبوسی ڕوونیشی كردووەتەوە:”بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ داوای پێشكەشكراو لەلایەن هێزە سیاسییەكان دەخرێتەڕوو كە بە واژۆی 172 پەرلەمانتار پشتیوانی لێدەكرێت بۆ جێبەجێ كردنی ماددەی 64 یەكەم لە دەستووری عیراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.