سەردێر

عێراقییەکان، ترسیان له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین هه‌یه‌

خەڵک

له‌ عێراقدا ترس لەوەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هەیە و ئەو ڤاکسینانەشی هەن پێشوازییه‌کی لاوازی لێدەکرێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش دڵنیای دەداتە هاووڵاتییان ده‌دات له‌ سه‌لامه‌تی جۆری ئه‌و ڤاكسینانه‌ی هێنراونەتە عێراق.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق، دەڵێت؛ تا ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینی بەدەستگەیشتوو ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

تەندروستی عێراق، داواش له‌ هاووڵاتییان ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا ڤاكسینی دژە کۆرۆنا بەکار بهێنن‌.

لە ئێستادا سه‌نته‌ری ته‌ندروستی به‌غدا ده‌ستیكردووه‌ به‌ پێدانی ژەمە ڤاکسین بە هاووڵاتییان، به‌ڵام دوودڵی و ترسێکی زۆر لای هاووڵاتیان بڵاوە بەرامبەر وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتییان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، بەجۆرێک له‌ تێكڕای عێراقدا 10 هه‌زار و 470 كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌

 

سەرچاوە؛ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی عێراق