سەردێر

سەدر هۆشداری دەدات

خەڵك

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەسەر دواكەوتنی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای ئەوەی شكستی هێنا لەئەنجامدانی كۆبوونەوە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی.

سەدر لەپەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە:”جارێكی تر بینیمان ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەیتوانی كۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی”، هاوكات هێرشی كردە سەر ئەندامانی ئەنجومەنەكە و ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ناكۆكی سیاسی و حزبی و تایفەگەری و نەتەوەیی و ئەوان نەهامەتی گەلیان لەبیركرد.

موقتەدا سەدر ئامۆژگاری لایەنەكانی كرد ناكۆكییەكانیان لەبیربكەن و بەزووترین كات بودجە پەسەند بكەن و هۆشداری پێدان لەدواكەوتنی بودجە و هەروەها سوپاسی هەڵوێستی كوتلەی سائیرونی كرد و داوای لێكردن كاری زیاتر بكەن.