سەردێر

پشكی هەرێم جێگیركرا

خەڵك
كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لەسەر بودجە كۆتایی هات و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021 ی عیراق جێگیركرا، لەلایەن لیژنەی دارییەوە دەنگی لەسەر درا بەڕەزامەندنی هەموو كوتلەكانی پەڕلەمان .

پاش چەندین كاتژمێر كۆبونەوە لەنێوان لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق بە سەرپەرشتی سەرۆكی پەڕلەمان، كۆبونەوەی لیژنەی دارایی كۆتایی هات لە كۆبونەوەكەدا دەنگ بە پشكی هەرێم درا، كە دەبێت هەرێمی كوردستان داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بكات .

هەر بە پێی ڕێكەوتنەكە، ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبێت ئەوا عیراق هیچ بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەرێم ناكات .