سەردێر

مستەفا كازمی؛ پشتیوان بەخودا هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت

خەڵك
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، ‏بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان ، پشتیوان بە خودا هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت .

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، ‏بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان و ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەل بهاوێت ئامانجی كوشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەیەكی باشتر.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت پشتیوان بەخودا، هیچ پاشەكشەیەكیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە.

‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏مصطفی الكاظمي AI-Kadhimi Mustafa @MAKadhimi ماضون بعزم في تطبيق برنامج ،الحكومة رغم الأصوات النشاز وعمليات التأزيم المفتعلة هذا الجو السلبي الذي يراد له أن ينتشر ،ويتمدد إنما يستهدف آمال لعراقيين بغدِ أفضل الانتخابات في موعدها بإذن الله ولا تراجع عن مشروع بناء الدولة‏'‏‎‎

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان