سەردێر

تەندروستی عیراق؛لە 24 كاتژمێردا زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 5062 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4368 كەسیش چاكبوونەتەوە و 20 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 661 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5062 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 58 سلێمانی 16 و هەولێر 79 حاڵەت و دهۆك 322 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4368 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 88 و هەولێر 79 و دهۆك 140 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 20 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14171 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە