سەردێر

تونێلەكانی داعش لە كەركوك دۆزرانەوە

خەڵك-
هەواڵگری سەربازی عیراق، دۆزینەوەی تۆڕی تونێلەكانی “جاڵجاڵۆكەیی” سەر بە ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی كەركوك، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن هەواڵگری سەربازی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە بەردەوامبوونی ئەركەكان بۆ گەیشتن بە هەموو حەشارگە و مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆریدا كە پشتی بە زانیاریی هەواڵگری ورد بەستبوو، مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 14 و فەوجەكانی سێ‌ و چواری لیوای پیادا، توانیان تۆڕی تونێلی جاڵجاڵۆكەیی داعشەكان لە گوندی دەواسرە لە دەوروبەری شاری كەركوك بدۆزرێتەوە كە گروپە تیرۆریستییەكان وەك پەناگەی ئارام بۆ خۆشاردنەوە بەكارییان دەهێنا، تا بەدووربن لە چاوی هێزە ئەمنییەكان و هێزە ئاسمانییەكان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هەواڵگری سەربازی توانی بگاتە قوڵایی تۆڕەكە و هەموو دەرچەكانی دابخات، ئەمەش وەك زەمینەسازییەك بۆ تەقاندنەوەی لەلایەن تیمی ئەندازیاریی”.