سەردێر

سەدر: ئامادەین هاوكاری حكومەتی عیراق بكەین

خەڵك

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، نابێت دیاردەی چەكدارییە بمێنێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دوایین هەڵوێستی لەبارەی دۆخی ئەمنی عیراق ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی عیراق دژی هەموو كردەوەیەكی چەكداری بوەستێتەوە كە ئاسایشی وڵات و هاووڵاتیان دەكەنە ئامانج، ئەوەش بەبێ گوێدانە پەیوەندی و لایەنداری ئەنجامدەرانی تاوانەكان.

بەوتەی سەدر بەكرێگیراون بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری تێكبدەن و بەدوای لاوازكردنی شكۆ و پایەی دەوڵەت دەگەڕێن، تاسوود لە ئەجێندا دەرەكییەكان وەربگرن.

موقتەدا سەدر ئاشكراشیكرد، نابێت دیاردەی چەكدارییە بمێنێت، بۆیە دەبێت حكومەت بەخێرایی كارەكانی بكات و ئەوانیش وەك ڕەوتی سەدر ئامادەن هاوكاری و هەماهەنگی حكومەت بكەن.