سەردێر

ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 6051 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4185 كەسیش چاكبوونەتەوە، 29 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هەزار و 66 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6051 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی تووششبوون و ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست نەجەف بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2302 و لە بەسرە 926 و لە نەجەف 348 و لە واست 373 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 207 هەولێر 172، و دهۆك 137 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4185 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف سەڵاحەدین بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 29 كەس بەهۆی پەتاكە.