سەردێر

ناوی كاندیدەكانی پێكهاتەی نوێی دادگاى باڵای فیدراڵی ڕاگەیەندرا

خەڵك-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، ناوی كاندیدەكان بۆ پێكهاتەی نوێی دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەكەوە بڵاوكرایەوە”هەڵبژاردنی دادوەرە ڕالسپێردراوەكان بۆ هەڵبژاردنی پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی، هەڵبژاردنی دادوەر جاسم محەمەج عەبود سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەریی بۆ سەرۆكی دادگا و سەمیر عەباس سەرۆكی دادگای تاوانەكان لە ئەنبار بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی دادگا و غالب عامر سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە واست و حەیدەر جابر سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی نەجەف و ئەیوب عەباس ئەندامی دادگای پێداچوونەوە و حەیدەر عەلی نوری سەرپەرشتیاری دادوەریی و خەڵەف ئەحمەد ئەندامی دەستەی تێهەڵًچوونەوە لە پێداچوونەوەی سەڵاحەدین، وەك ئەندامانی دادگاكە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”خالید تەها سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ و عادل عەبدولڕزاق سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە و مونزیر ئیبراهیم ئەندامی دادگای پێداچوونەوە بۆ پۆستی ئەندامانی یەدەگ لە دادگاكە دەستنیشان كران”.