سەردێر

روسیا هەوڵی گەڕاندنەوەی عێراق بۆ سەردەمی سەدام دەدات

خەڵك-

وردە وردە ئەمریكا هەنگاو دەنێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق و تادێت ئێران و لایەنگرەكانی و حكومەتی بەغداش فشار دەكەن بۆ پاڵنانی ئەمریكا بۆ چۆڵكردنی عێراق.

روسیا خۆی داناوە بۆ جێگرتنەوەی رۆڵی 18 ساڵەی ئەمریكا لە عێراق كە لە دوای 2003وە باڵی بەسەردا كێشاوە و گەڕاندنەوەی ئەم وڵاتە بۆ سەردەمی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق.

مۆسكۆ چاوی لە عێراقە كە هەژموونی خۆی تێدا زیاد بكات لە بواری وزەدا و ئامادەیی سیاسی زیاتری خۆی نیشان بدات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، تا گەورەترین نفوزی خۆی لە ژینگەیەك بچێنێت كە تێیدا گەندەڵی و پەرەسەندنی رەگەزی و تایەفی هەیە.

روسیا خوازیارە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق كە بڕیارە پایزی ئەمساڵ بكرێت، دەرگەیەكی نوێی بۆ بكاتەوە، تا بە كردار رۆڵی ئەمریكا لە ئایندەی بەغدا گەمارۆ بدات.

لەگەڵ ئەوەشی دەزانێت كە ناتوانێت عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی سەدام حوسێن، بەڵام هەوڵ دەدات لە ماوەی مشتومڕی مانەوە و نەمانەوەی ئەمریكا هەلێكی دەستبكەوێت بۆ ناشتنی داری نفوزی خۆی لە عێراق لەسەرخۆ.